جان دۆست: ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاواتی گەلی كوردە كە سەدان ساڵە خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی دەكات

رۆماننووسێكی ناسراوی كورد داوا دەكات ھەموو كوردێك بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

جان دۆست رۆماننووسی ناسراوی کورد دەربارەی ریفراندۆمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەڵێت:  ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاواتی گەلی كوردە كە سەدان ساڵە خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی دەكات و چاوەڕێی رۆژێكی مێژووی لەم شێوەیەیە.

هه‌روه‌ها له‌ میانی قسه‌كانیدا، جان دۆست  داوا دەكات ھەموو كوردێك بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن. دەشڵێت:  ھەموو كوردێكی نیشتمان پەروەر پشتگیری لە ریفراندۆمی كوردستان دەكات. دەنگ دانیش بە بەڵێ ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوەییە.