3 هۆكار دهیسهلمێنێت كه مانەوەی کریستیانۆ لە ریال مهدرید گرەنتیە
دوای ئەوەی دەزگاکانی راگەیاندنی جیھانی ھەواڵی ڕۆشتنی کریستیانۆی پۆرتوگالیان لە یانەی مێرێنگێ راگەیاند، راستەوخۆ چەندین یانە ئامادەی خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مووشەکەکەی مادێرا دەربڕی، لە سەرووی ھەموویان مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانه، لێرەدا ئەو ھۆکارانە دەخەینە ڕوو کە وادەکات رۆناڵدۆ لە بێرنابیۆ بمێنێتەوە.
1ـ كریستیانۆ چاک دەزانێت لە ئێستەدا باشترین یانە لە جیھان ریال مەدریدی ئسپانیا، چونکە بەردەوام بۆ بردنەوەی ناسناوەکان بەربژێری سەرەکیە، بە تایبەت دوای بردنەوەی دووجامی چامپیۆنزلیگ یەک بە دوای یەک، بردنەوەی لالگیای ئیسپانی دوای دابڕانێکی زۆر بە کردار ئەمەی سەلماند کە تیپی ناسناوەکانە، لەبەر ئەوە کریستیانۆ باش دەزانی بەرۆشتنی لە ناسناوەکان دوور دەکەوێتەوە، ههڵبهت دەبێتە ھۆکاریش بۆ دەستبەردابوونی لە تۆپی زێڕین و دووركهوتنهوهی له ركابهری مێسی.
2 - یانەیەکی گۆنجاو نییە، رەنگە مانچێستەر یونایتد تاکە یانە بێت بتوانێ مووچەیەکی بەرز بدات بە رۆناڵدۆ، بەڵام خۆی باش دەزانێ ئەو تیپە لە ئەورووپا هێز و مهترسی جارانی نهماوه، زۆر کات دەناڵێنێ بۆ گەیشتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەمەش رۆناڵدۆ بێبەش دەکات لە ناسناوە کەسیەکان.
3 - پێکھاتەکەی زێدان پریەتی لە ئەستێرە، گومانی تێدانیە پێکھاتەی یانە پاشایەکە، لە ئێستەدا کۆمەڵێك یاریزانی باش لە سەر ئاستی جیھان لە خۆ دەگرێت، تەنانەت زۆر جار زینەدین زێدانی راھێنەریش لە دانانی پێکھاتەی سەرەکی کێشەی بۆ درووست بووە، کوڕە بە نازەکەی مادێرا تەواو ئاگادارە و دەزانێ باشترین پێکھاتەی ھاوسەنگ لە جیھاندا لە سپی پۆشەکانی مەدریدی پایتەختدایە، بۆیه ئهو كۆمهك و پشتگیرییهی یاریزانانی ریال مهدرید له نێو یاریگه له كریستیانۆی دهكهن زهحمهته له هیچ یانهیهكی دیكه ئهم بارودۆخهی بۆ بڕهخسێت.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم