به ڤیدیۆ.. پاسێكی دوو نهۆمی خۆی پێدا ده‌كێشێت و به سه‌لامه‌تیش ده‌ربازی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وه چركه‌ساتێكی زۆر سه‌یر و نامۆیه، كاتێك مرۆڤێك ئۆتۆمبێلیكی گه‌وره به‌و خیراییه خۆی پێدا بكێشێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی وای پێبگه‌یه‌نێت.
ئه‌و پیاوه ناوی "سایمۆن سمیسه" و ته‌مه‌نی 53 ساڵانه، كاتێك ده‌یه‌وێت له شه‌قامه‌كه بپه‌ڕیته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه، پاسێكی گه‌وره‌ی دوو نهۆمی به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و رووی دێت و لێی ده‌دات و ده‌یكێشێت به لێواری شه‌قامه‌كه‌دا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌شكێت، به‌ڵام دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك سایمۆن هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
كامێراكانی چاودێری ئه‌و دیمه‌نه ده‌گمه‌نه‌یان تۆماركردووه كاتێك سایمۆن زۆر به ھێمنی به‌ره‌و ناو دووكانێك ده‌ڕوات.
دانیاڵ فرایفێڵد كه ته‌مه‌نی 50 ساڵانه و له‌و دووكانه‌دا بووه ده‌ڵێت: "دواتر تۆز و خۆڵه‌كه‌ی سه‌ر رووی ته‌كاندووه و هه‌ناسه‌ی قووڵی هه‌ڵمژیوه، پاش ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێلی ئه‌مبۆڵانس هاتووه بۆ پشكنین بردوویه‌تییه نه‌خۆشخانه".
رووداوه‌كه رۆژی 24/6/2017 له شاری ریدینگ له كه‌رتی پاركشێر له ئینگلته‌را روویداوه، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه بۆچی ئه‌و پاسه دوو نهۆمییه به‌و شێوه‌یه كۆنترۆڵی له ده‌ستداوه و خۆی به سایمۆندا كێشاوه.