ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی مۆراتا هانا بۆ یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا ده‌بات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا سووره و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی مۆرتا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ساندرۆ رامیرێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی مالاگا خستۆته گه‌ڕ كه وه‌رزی رابردوو بارسێلۆنا به خۆرایی به مالاگای فرۆشت.
به گوێره‌ی میدیا كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ریال مه‌درید راداره‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه.
پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌واڵی هێنانی ئه‌و یاریزانه بۆ ریزه‌كانی مێرینگی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی سپۆرت بیت كه نزیكه له یانه‌ی بارسێلۆنا، له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی ئه‌و یاریزانه روو ده‌كاته مێرێنگی.
ساندرۆ رامیرێز له هاوینی 2009 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا كرد و له هاوینی 2016 بۆ ریزه‌كانی مالاگا گواسترایه‌وه و وه‌رزی رابردووش ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و 16 گۆڵی تۆمار كرد، ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا گه‌یشتۆته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2017 بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ.