ئەو 5 گەوھەرەی لە یۆرۆی لاوان لە ژێر رادارەکانی ریال مەدرید دان
سەرەڕای سەرکەوتنەکانی ریال مەدریدی ئسپانی لە وەرزی ٢٠١٦ – ٢٠١٧، بەڵام بۆ زیاد کردنی ئەستَێرەی زیاتر بەردەوام لە گەڕاندایە، باشترین رێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی نوێ پاڵەوانییەتیی یۆرۆی خوار ٢١ ساڵانە كه ئێستا پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه گه‌یشتۆته قۆناخی كۆتایی.
مێرێنگێ له‌م پێناوه‌دا بڕیاری ناردنی دۆزەرەوکانی بۆ پۆلەندا دەر کردووە كه میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی لاوان ده‌كات و، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له ئێستادا ته‌نیا چاودێری ئەو ٥ یاریزانە ده‌كات كه له یۆرۆی لاوان دره‌وشاونه‌ته‌وه.
١ ـ دانی سێبایۆس، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا و درووستکەری یارییە لە ریال بێتسی ئیسپانی، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٦ لە ژێر چاودێری سپیپۆشەکانی مەدرید دایە، ئێستاش ھەر شەپۆڵی رادارەکانی بۆ ئەو یاریزانە بەردەوامە، دانی لە ٣٠ یاریی لەگەڵ یانەکەی وەرزی ڕابردوو بەشداری کردووە, ٢ گۆڵیشی تۆمارکردووە, دوو یانە مه‌دریدییه‌كه‌ی پایتەختی ئیسپانیا بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە ململانێدان.
٢- مارکۆس لۆرێنتی، یاریزانی ریال مه‌دریده، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئالاڤێس كرد، ئه‌گه‌رچی هێشتا زێدان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی نه‌داوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یۆرۆی لاوان پێشكه‌شی كردووه رەنگە بۆ وه‌رزی داهاتوو زێدان بیكاته جێگره‌وه‌ی کاسێمێرۆ.
٣- جێجی دۆنارۆما, گۆڵپارێزە لاوه‌كه‌ی ئیتاڵیا، ئێستا لە باردۆخێکی باش دا نییە بەھۆی درێژ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئه‌ی سی میلان، زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپاش ھەوڵ ڕفاندنی ئه‌و گۆڵپارێز ده‌ده‌ن، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا دۆنارۆما بڕیاریداوە دوای کۆتای ھاتنی یۆرۆی لاوان چارەونووسی خۆی یەکلا بکاتەوە، دۆنارۆما لە ١٢ یاریی وەرزی ڕابردوو گۆڵەکەی بە پاکی راگرتووە.
٤- کێبا ئاریزابلاگا، گۆَڵپارێزە لاوەکەی باسکی و ھەڵبژاردەی لاوانی خوار ٢١ ساڵانی ئیسپانیا، لە ھاوینی ڕابردوو نزیکبوو لە گواستنەوەی بۆ یانەی مێرێنگێ، گۆڵپارێزەکەی ئاتڵێتیکۆ بلباو نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە، لە پلانی دووەم دایە بۆ ریال مەدردید لە ئەگەری شکسھیانان لە گواستنەوەی دۆنارۆما، وەرزی رابردوو ٢٣ یاریی لەگەڵ یانەکەی كردووه.
٥- ساندرۆ رامیرێز، ھێرشبەرەکەی پێشووی بارسێلۆنا، یه‌كێكه له‌و یاریزانه لاوانه‌ی به وردی لە ژێر رادارەکانی ریال مەدرید دایە، ھەرچەندە بە خۆڕای پەیوەندی مالاگاوە کرد، بەڵام وه‌رزی رابردوو ئاستێکی بێوێنه‌ی نیشاندا و توانی ١٦ گۆڵ بۆ یانە ئەندەلوسیەکە تۆمار بکات، ریال مەدردید دەیەوێت کورە تەمەن ٢١ ساڵیەکە بە بڕی ٥.٦ ملیۆن یۆرۆ پەلکێشی رێزەکانی بکات و بیکاته شوێنگرەوەی مۆراتا لە ئەگەری رۆشتنی بۆ یانەی مان یۆنایتد.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م