فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌گه‌ڕێن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای عێراقی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كردووه" سوپای ئه‌مریكا، ژماره‌ی فڕكه‌كانی چاودێری بۆ دوو هێنده‌ی پێشتر زیادكردووه‌و ئه‌ركیشیان ئه‌وه‌یه به دوای رێبه‌ری رێكخراوی داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بگه‌ڕێن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی عێراق ده‌ڵێت" ئه‌و ناوچانه‌ی فڕۆكه‌كان به چڕی ده‌یپشكنن، ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریایه، پرۆسه‌كه‌ش له‌و كاته‌وه زیاتر چڕكراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی عێراق له راگه‌یاندنی ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكردنی شاری مووسڵ نزیكبوونه‌ته‌وه، كه ماوه‌ی 3 ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌و لێدوانانه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بە کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا و سەرچخانە لە رۆژئاوای موسڵ، داعش لە موسڵ کۆتاییهات. ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە خۆرادەستکردن یاخود کوژران هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم چەکدارانی داعش نەماوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق مزگەوتی نووری و منارەی حەدبایان لە رۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵکردەوە