حوسێن یەزدانپەنا: گۆڕستانی شەهیدانی پاك لهلایهن ئێرانهوه بۆمبڕێژ کراوە
K24 - ههولێر:
فهرماندهی دژهی تیرۆریی پارتی ئازادی كوردستان رایگهیاند، گۆڕستانی شههیدانی پارتهكهیان له سنووری قهزای كۆیه، بۆبمڕێژكراوه و دواتریش دژە تیرۆری پاک به هاوكاری ئاسایشی ههولێر تهواوی بۆمبهكانییان پووچهڵكردووهتهوه.
حوسێن یەزدان پەنا فەرماندەی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان لەبارەی بۆمبڕێژکردنی گۆڕستانی شەهیدانی پارتەکەیان، بە کوردستان 24ی راگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دەیان هەوڵی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان پووچەڵکردووهتەوە کە بەرامبەرهێزەکانی پارتی ئازادی ئەنجامیانداوە.
وتیشی: "لەماوەی ساڵێکدا پێنج جار و لە سێ مانگی ڕابردوو دووجار هەوڵیانداوە زیانمان پێ بگەیەنن، بەڵام ئەو هەوڵانە شکستیان هێناوە".
روونیشكردهوه، دوا هەوڵیان بۆمبڕێژکردنی گۆڕستانی شەهیدان بوو، کە مەبەست لێی تیرۆرکردنی فەرماندە و پێشمەرگەکانی پارتی ئازادییە کە وەکوو نەریتێک هەموو جەژنێک سەردانی ئەوگۆڕستانە دەکەن، بەڵام ئەمجارەشیان پیلانەکەیان سەری نەگرت و پووچەڵکرایەوە.
ههروهها راشیگەیاند، هێزی دژە تیرۆری پاک لەگەڵ ئاسایشی هەولێر بۆمبەکانییان بەبێ زیان پووچەڵکردووهتەوە.