به فه‌رمی، بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌یه‌كی بریندار و خه‌مناك ده‌كات
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی رایگه‌یاند له جامی خوان گامبه‌ر میوانداریی یانه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی ده‌كات كه ساڵی رابردوو ئه‌م یانه‌یه تووشی رووداوێكی تراژیدیا و ناخه‌هه‌ژین بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29 حوزه‌یرانی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند له جامی خوان گامبه‌ر له یاریگه‌ی كامپ نوو له رۆژی 7/8/2017 میوانداریی یانه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی ده‌كات.
بارسێلۆنا وه‌ك دڵنه‌وایی و كارێكی مرۆڤانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه میوانداریی یانه‌ی چاپیكۆینسی ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یانه‌یه له 28 نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو له كاتی گه‌شتی به‌ره‌و كۆلۆمبیا بۆ یاری كۆتایی (سۆدا ئه‌مێریكا) به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ ناسیۆنالی كۆلۆمبی، له ئاسمانی ئه‌و وڵاته ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی شاندی یانه‌ی چاپیكۆینسی هه‌ڵگرتبوو تێكده‌شكێت و له كۆی 77 سه‌رنشین، 71 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له نێویاندا 19 یاریزان ماڵئاواییان له ژیان كرد و مردن.