له خۆبه‌ڕێوبه‌رى رۆژئاوا ياساى هاوسه‌رگيرى مه‌ده‌نى داده‌نرێت و هه‌وڵ بۆ گۆڕانكارى ريشه‌يى ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
له خۆ به‌ڕێوبه‌رى يان ناوچه‌يه‌ى پێى ده‌وترێت "رۆژ ئاڤا" (باكوورى سووريا)، سيستمى شاره‌وانييه‌كانى گه‌ل جێبه‌جێده‌كرێت و هاوسه‌رگيرى مه‌ده‌نى ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌يه‌كدا كه جگه له هاوسه‌رگيرى ئاينى هيچ جۆره هاوسه‌رگيرييه‌كى ديكه‌ى نهناسيوه.
سه‌ما به‌كداش، هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى شاره‌وانييه‌كانى رۆژئاڤا به ئاژانسى سپۆتينكى رووسى راگه‌ياند، فه‌لسه‌فه‌ى كاركردن له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا پێويستى به گۆڕانكارييه‌كى ريشهييانه هه‌يه. ئێمه ده‌مانه‌وێت له وڵاته‌كه‌ماندا گۆڕانكارى بكه‌ين.
گوتيشى: هه‌موو ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترا به‌هارى گه‌لان سه‌ر نه‌كه‌وت و كورتكرايهوه له‌سه‌ر گۆڕينى كه‌سه‌كان، نه‌ك نوێگه‌رى و گۆڕان له كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌ڵام له رۆژئاڤادا ره‌وشه‌كه پێچه‌وانه‌يه. شۆڕش له سه‌ر بنه‌ماى رێكخستنى كۆمه‌ڵگه له ئارادايه. له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ گه‌ڕه‌ك و شاره‌كان و چاككردنه‌وه‌ى رێگه‌كان و تۆڕه‌كانى ئاو و پاككردنه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان له زبڵ و خاشاك و كرداره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، كار بۆ بنياتنانى ژێرخانى كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كرێت.
به‌كداش ئه‌وه‌شى گوت: له سه‌ره‌تاى شۆڕشى رۆژئاڤادا هه‌وڵمانداوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه له هه‌موو ئاسته‌كاندا به تايبه‌تى له ئاستى ژنان و گه‌نجاندا و ئيداره‌ى زاتى درووستكراوه كه هه‌موو توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى له خۆگرتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئيداره‌ى زاتى له 24 ده‌سته پێكهاتووه و ئێستا 16يان ماوون و ده‌سته‌ى شارهوانييهكانيش به‌شێكه له‌و ده‌ستانه.
روونيشيكرده‌وه، يه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى له قاميشلۆ درووستكراوه به‌ر له‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ جزيره و گوند و ناوچه‌كانى ديكه.
ئاشكراشيكرد، ئێستا 18 شاره‌وانى له شاره‌كان و 70 ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى له گونده‌كاندا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو به‌شه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانييه‌كان پله به پله كارا ده‌كرێن، تا بگاته ئه‌وه‌ى گه‌نجان و ژنان و منداڵانيش بگرێته‌وه و به‌شى هاوسه‌رگيرى مه‌ده‌نى و كاروبارى ته‌ندرووستى و فه‌رمانگه‌ى تايبه‌ت به كاروبارى ده‌ره‌وه داده‌مه‌زرێن و ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش ساڵ له دواى ساڵ زياتر پێشده‌كه‌وێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ديجله حهمۆى ئه‌ندازيار كه هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى شارى دێريكه رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانييه‌كان له مهبدهئى كۆمۆنهكانهوه بيرۆكه‌كه‌ى وه‌رگرتووه و بنه‌ماى سه‌ره‌كى كاره‌كه بريتيه له راستگۆيى و شه‌فافيه‌ت.
ئه‌وه‌شى گوت: پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى ئارتم پێشده‌كه‌وێت و هه‌مووان پێى رازين و هيچ كه‌سێك ناڕه‌زايه‌تى ده‌رنه‌بڕيوه.
ديجله حه‌مۆ هيواى خواست جيهانى نوێ سوود له‌و ئه‌زموونه نوێيه ببينێت كه كورد له رۆژئاڤا دايمه‌زراندووه و له رێى رێككه‌وتنى شاره‌وانييه‌كان له‌گه‌ڵ شاره دهستهخوشكهكانيان كارى هاوشێوه بكه‌ن.
ئاشكراشيكرد، له نێوان شاره‌وانييه‌كانى ئيتاڵيا و شاره‌وانى كوبانێ رێككه‌وتن كراوه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش له‌گه‌ڵ شاره‌كانى باكوورى كوردستان كرابوون، به هۆى ده‌ستگيركردنى سه‌رۆك شاره‌وانييه‌كانه‌وه ههڵپهسێردراوون.
سه‌باره‌ت به سيستمى هاوسهرۆكايهتى، سه‌ما به‌كداش گوتى: سيستمى هاوسه‌رۆكى زۆر په‌سندكراوه و جێى بايه‌خ و گرنگى هه‌موو لايهكه. راسته سه‌ره‌تا خه‌ڵك رانه‌هاتبوو له لاى ژن سكاڵا بكات، به‌ڵام دواتر بۆيان ده‌ركه‌وت باشتره لاى هاوسه‌رۆكه ژنه‌كان سكاڵا بكه‌ن، چونكه ژنان باشتر له خه‌مه‌كانى كۆمه‌ڵگه تێده‌گه‌ن.
له باره‌ى هاوسه‌رگيرى مه‌ده‌نييه‌وه، به‌كداش گوتى: هاوسه‌رگيرى مه‌ده‌نى كه پێى ده‌ڵێين گرێبه‌ستى ژيانى هاوبه‌ش، له 2013ه‌وه كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن و سه‌ره‌تا تۆزێك پارێزى لێده‌كرا. به‌ڵام دواتر ئه‌و پرسه ئاسايى بووه‌ته‌وه و ئێستا زۆر سرووشتييه.
هه‌روه‌ها ديجله حه‌مۆ له باره‌ى ئيداره‌ى زاتييهوه گوتى: ئه‌و ئيدارهيه له‌سه‌ر بنه‌ماى ديموكراتيزه‌كردنى ئومه‌ت بنياتنراوه. بنه‌ڕه‌تى ئه‌و بيره ديموكراسى و ئازادى رهگهزيى و ئيكۆلۆژييه، كه ئه‌م سيانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى سرووشتى مرۆڤن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ده‌سه‌ڵاتداران و بير‌ى سه‌رمايه‌دارى باو واى له خه‌ڵك كردبوو، له‌و درووشمانه دووربكه‌ونه‌وه و ملكه‌چى ديارده‌ى ريزپهڕ بن له‌وانه كۆيله‌كردنى ژنان و دژايهتى ژينگه. به‌ڵام ئێمه كۆمه‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و سێ خاڵه بنياتناوه و هه‌ر زوو خه‌ڵكيش پێشوازى لێ‌كرد. چونكه سرووشتى ئه‌و كۆمهڵگهيه زووتر پێشوازى لێده‌كرێت به‌و پێيه‌ى دادپه‌روه‌رى تێدا به‌ديدێت.