رۆژنامه‌نووسێكى بى بى سى له ئيسته‌نبوڵه‌وه ديپۆرتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ژيار گوڵ، رۆژنامه‌نووسى بى بى سى و په‌يامنێرى ئه‌و كه‌ناڵه له ئيسته‌نبوڵ، له دواى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ توركيا، له فڕۆكه‌خانه‌ى ئيسته‌نبوڵ ديپۆرتى هه‌رێمى كوردستان كرا.
ژيار گوڵ، به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى شارى سنه‌يه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له كه‌نه‌دا ژياوه و هاووڵاتى ئه‌و وڵاته‌يه. له ئێستاشدا وه‌ك په‌يامنێرى به‌شى فارسى و ئينگليزى كه‌ناڵى بى بى سى له ئيسته‌نبوڵ كارى رۆژنامه‌نووسى كردووه.
به مه‌به‌ستى كارى رۆژنامه‌نووسى له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ژيار گوڵ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و دوێنێ 29ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى ئيسته‌نبوڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، ژيار گوڵ گوتى: دواى ئه‌وه‌ى گه‌يشتمه فڕۆكه‌خانه‌ى ئيسته‌نبوڵ ناوه‌كه‌م له سيستمه‌وه پشكنينى بۆ كرا، دواتر پۆليسێك گوتى تۆ قه‌ده‌غه‌كراوى له‌وه‌ى بێيه ناو توركيا. به‌و هۆيه‌وه بۆ ماوه‌ى 5 كاتژمێر منيان راگرت و مۆبايله‌كه‌ميان پشكنى و دواتر منيان ديپۆرتى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه زۆر جار ده‌وترێت راپۆرته‌كانى لايه‌نگريكردنيان پێوه دياره بۆ په‌كه‌كه و په‌يه‌ده و چه‌ندينجار سه‌ردانى قه‌نديل و رۆژئاواى كردووه، ئه‌و په‌يامنێره‌ى بى بى سى گوتى: من كارى خۆمم كردووه و ره‌نگه زۆر جار به دڵى ئه‌ملا و ئه‌ولا نه‌بووبێت و توركياش هه‌ستيارى به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌يه بچێته رۆژئاوا و قه‌نديل، يان له‌سه‌ر په‌كه‌كه و په‌يه‌ده بنووسێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى رۆژنامه‌نووسى له هه‌رێمى كوردستاندا ژيار گوڵ، ستايشى ره‌وشى رۆژنامه‌نووسى له هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: ئه‌وئازادييه رۆژنامه‌نووسييه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه راسته ناتوانين بڵێين وه‌ك ئه‌وروپايه، به‌ڵام زۆر باشتره له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر.
بڕياره ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌يامنێره‌ى بى بى سى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌ريتانيا.