ئه‌ڵمانیا یاسای هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازانی په‌سه‌ند كرد
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، یاسای نوێی باری كه‌سێتی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان په‌سه‌ند كرد و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكار ئه‌ڵمانیاش، به نه‌خێر له دژی یاساكه ده‌نگیدا.
به گوێره‌ی یاسای نوێی باری كه‌سێكی ئه‌ڵمانیا، ژنان و پیاوان یه‌كسانن له مافه‌كانییان و هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌توانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌واوی مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییان پێدراوه به په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنی منداڵیش.
ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی مێركل به توندی پاڵپشتی پڕۆژه یاساكه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی یاساكه‌ی ده‌كرد و دواتریش به نه‌خێر له دژی یاساكه ده‌نگیدا.
پرۆژه یاساكه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خرایه ده‌نگدان و 393 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ) به به‌ڵێ ده‌نگیاندا، له به‌رامبه‌ردا 226 په‌رله‌مانتاریش به نه‌خێر ده‌نگیان له دژی پرۆژه یاساكه دا.
وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی هه‌مواری نوێی یاسای باری كه‌سێتی له ئه‌ڵمانیا، مافی هه‌ر دووانه‌یه‌كه، له هه‌ر ره‌گه‌زێك بن، هاوڕه‌گه‌ز بن یاخود جیاواز، هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
مێركل دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه رایگه‌یاند، به بڕوای ئه‌و هاوسه‌رگیری واتا له نێوان پیاو و ژنێك، نه‌ك ئه‌و جۆره، هاوكات هیواشی خواست، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه، ببێته هۆی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر.