ويستى به‌ختی بگرێته‌وه به‌ڵام گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی 5 كاتژمێر دواخست
K24 - هه‌ولێر:
وێبسايتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ژنێكی چینی ته‌مه‌ن 80 ساڵان، له فڕۆكه‌خانه‌ی پودۆنگی شا‌نگهای چین، به‌ر له‌وه‌ی بچێته ناو فڕۆكه، چه‌ند دراوێكی كانزایی هه‌ڵداوه‌ته ناو یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كان، به‌م هۆیه‌ش گه‌شته‌كه‌یان ماوه‌ی 5 كاتژمێر دواكه‌وتووه.
پۆلیسی شا‌نگهای رایگه‌یاند، چی‌و, ژنێكی چینی هه‌شتا ساڵانه و هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌روونی یاخود نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و هۆكاری هه‌ڵدانی ئه‌و هه‌شت دراوه كانزاییه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، تاكو له گه‌شته‌كه‌ی به‌ختێكی باشی هه‌بێت و به سه‌لامه‌تی بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس شا‌نگهای، 9 پارچه دراوی كانزایی له شوێنه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و دانه‌یه‌كیش كه‌وتووه‌ته ناو بزوێنه‌ری فڕۆكه‌یه‌ك له جۆری ئێر باس A320.
كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه ناچار بوو 150 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه دابه‌زێنێت و ماوه‌ی پێنج كاتژمێر گه‌شته‌كه‌یان دواخست، كه به‌ره‌و شاری كوانجۆ گه‌شتیان ده‌كرد.
بڕیاربوو گه‌شته‌كه‌یان كاتژمێر 12:40 خووله‌كی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌ڕان و پشكنینی ته‌واو بۆ فڕۆكه‌كه، له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكییه‌وه نزیكه‌ی 5 كاتژمێر دواكه‌وت و كاتژمێر 6:16 خووله‌كی ئێواره گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.
هه‌رچه‌نده كۆی گشتی ئه‌و پاره كانزایه‌ی له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه هه‌ڵدراوه‌ته ناو بزوێنه‌ره‌كه، نزیكه‌ی 25 سه‌نت، واتا چاره‌گه دۆلارێك بووه، به‌ڵام زیانی هه‌زاران دۆلاری له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه داوه و كاتێكی زۆری لێ به فیڕۆداوه.
پۆلیسیش رایگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌خانه‌ى پودۆنگی شا‌نگهای، ساڵی رابردوو 66 ملیۆن گه‌شتیار لێیه‌وه گه‌شتیان كردووه، به‌ڵام به یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌خانانه داده‌نرێت كه به به‌رده‌وامی گه‌شته‌كانییان دواده‌كه‌وێت و به‌رده‌وام ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
https://t.co/mk0uKVeFfM (LV.6) Woman delays flight by throwing 'lucky' coins into engine - https://t.co/mK6UXhmHuB https://t.co/w3HtUbCKy7
— ニュースDE英単語 (@eztango) June 28, 2017