رووداوێكی ته‌قه‌كردن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆرك روویدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له زاری پۆلیسی نیویۆركه‌وه بڵاوییانكرده‌وه، به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، له ناوچه‌ی برۆنكس، شه‌ش كه‌س برینداربوون .
پۆلیسی نیویۆرك رایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه پزیشك بووه و پێشتر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كاریكردووه.
پۆلیسی نیویۆرك كوژرانی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌ناو یه‌كه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌كه بووه.
تا ئێستاش هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دیار نییه و پۆلیسیش ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، ئایا رووداوه‌كه تیرۆریستییه یان نا.