كوردانی فەیلی: ھەڕەشە نامان ترسێنێ و پشتگیری ریفراندۆم دەكەین

دەیانەوێت ھێزێك بۆ پاراستنی خۆیان دروست بكەن
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

بەھۆی پشتیوانیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، ماوەی چەند رۆژێکە کوردانی فەیلی لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی عێراق  دووچاری ھەڕەشە بوونەتەوە، ھۆزە عەشایەرەکانی کوردانی فەیلی لە بەغدا لەھەوڵی دروستکردنی ھێزێکی 500 کەسی خۆبەخشدان بۆ پاراستنی خۆیان، راشی دەگەیەنن "ھەڕەشەکان نامانترسێنێت و ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان".