چەكدارێكی داعش قسە بۆ كوردستان24 دەكات
K24 - مووسڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی مووسڵی كۆن له رۆژئاوای ئه‌و شاره، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره روویان له ناوچه ئارامه‌كانی مووسڵ كردووه و په‌یامنێری كوردستان24، له‌نێو ئه‌و ئاوارانه‌یه و باس له ره‌وشی ئێستای مووسڵی كۆن ده‌كات و یه‌كێك له ئاواره‌كان باس له ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هه‌ندێ له‌و ئاوارانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته لای هێزه‌کانی عێراق له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیان ده‌ستگیركراون، ئاشكرا بووه ئەو كەسەی قسەی بۆ كوردستان24 كردووە، چه‌كداری داعش بووە و ویستوویا‌نه خۆی وه‌كو ئاواره پیشان بدات.