رووسیا خۆی بۆ جه‌نگی كۆتایی جیهان ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی میدیا بیانییه‌كان، رووسیا خۆی بۆ "جه‌نگی كۆتایی جیهان" ئاماده ده‌كات.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان له ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌وه وه‌رگیراوه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه " كرملین، ژێرزه‌مینی زۆری له ژێر زه‌وی مۆسكۆدا درووستكردووه كه چه‌كی ئه‌تۆی كاریان لێناكات".
هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا پێی وایه، سه‌ركرده‌كانی رووسیا له كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمیدا، په‌نا بۆ ئه‌و ژێرزه‌مین و حه‌شارگانه ده‌به‌ن، كه هه‌زاران كه‌س ده‌توانن خۆیانی تێدا بشارنه‌وه.
له نوێترین راپۆرتی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه " باره‌گایه‌كی سه‌ركردایه‌تیان له ناخی زه‌ویدا و له ژێر كۆشكی كرملیندا ئاشكرا كردووه، هه‌روه‌ها حه‌شارگه‌یه‌كی دیكه‌ش له ژێر زانكۆی مۆسكۆدا هه‌یه، سه‌ركرده‌كانی رووسیا ده‌توانن له‌و حه‌شارگانه‌وه بگوازنه‌وه ناو یه‌كدی و پێكه‌وه گرێدراون.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی "براڤدا"ـی رووسی نووسیوویه‌تی" هه‌واڵگری ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا رایانگه‌یاندووه كه، رووسیا سه‌رقاڵی درووستكردنی ده‌یان باره‌گای نهێنین له ژێر زه‌ویدا بۆ سه‌ركردایه‌تی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی".