نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: نيوه‌ى په‌نابه‌رانى سووريا گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌يان
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، نيوه‌ى په‌نابه‌رانى سووريا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان.
كۆميسيۆنه‌كه ئاشكرايكرد، 440 هه‌زار ئاواره له ناوخۆدا و 31 هه‌زار په‌نابه‌ر له ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چوونه‌ته‌وه بۆ حه‌ما، حه‌له‌ب و ديمه‌شق.
ئه‌ندريه ماهسيچ، گوته‌بێژى كۆميسيۆنه‌كه له جنێف گوتى: ئه‌و ژماره‌يه زۆره و ئه‌و رووداوه گرنگه.
گوتيشى: زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه به دواى ماڵ و موڵك و كه‌سوكارياندا ده‌گه‌ڕێن.
روونيشيكرده‌وه، خه‌ڵكه گه‌ڕاوه‌كه هه‌ست ده‌كه‌ن ره‌وشى ئه‌منى كه‌مێك باشتر بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: به گوێره‌ى خه‌مڵاندنه‌كان، هێشتا 6.3 مليۆن ئاواره له ناوخۆى سووريادان.
ئه‌وه‌شى گوت: كه پێنج مليۆن هاووڵاتى سووريا وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر كردووه.
ئه‌ندريه ماهسيچ، باسى له‌وه‌شكرد، به گوێره‌ى رووپێوييه‌كى كۆميسيۆنه‌كه‌يان زياتر له سه‌دا 80ى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ته‌نيا له سه‌دا 6ى ئه‌و خه‌ڵكه پێيان وايه له داهاتوويه‌كى نزيكدا ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.