پارتی: بۆ ریفراندۆم بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ هەیە

به‌مزووانه‌ كۆمیته‌ی ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت بۆ پرسی ریفراندۆم بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ گۆڕان و  کۆمەڵ هەیە.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردایەتی, حزبه‌كه‌یان بە تەواوەتی خۆی بۆ ریفراندۆم و چارەسەری کێشەکان یەکلايی دەکاتەوەو حزبی شیوعیش رایدەگەیەنێت لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەی کۆمیتەی ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت.