پارێزگارى كه‌ركووك: ریفراندۆم خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژووییه له كاروانی خه‌باتی میلله‌تی كورد

K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، وێڕای ئاسته‌نگه ئابووری و سیاسییه‌كانی و شه‌ڕی داعش، كه پێی ناوه‌ته ساڵی سێیه‌مه‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی ریفراندۆم، كه بڕیاره مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژووییه له كاروانی خه‌باتی میلله‌تی كورد.
پارێزگای كه‌ركووك، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی حزبه كوردستانییه‌كان، له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كڕیزی حزبه كوردییه‌كان له كه‌ركووك فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیری شاره‌كه بووه و هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، كاتێك داعش له سنووره‌كانی كه‌ركووك نزیك كه‌وتنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له سایه‌ی قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و پشتیوانی هاووڵاتییانی كه‌ركووكه‌وه توانرا سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت.