شووتی بۆمبرێژكراویش په‌یدابوو
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، شێوازێكی نوێیان ئاشكراكردووه كه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیاندا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له ئه‌فغانستان دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه بیانییه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
له باره‌ی ئه‌و شێوازه نوێیه‌وه وێنه‌ی زۆر له تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ندێك له رۆژنامه‌وانان له باره‌گاكانی تاڵیبان ده‌ستیان كه‌وتووه‌و به‌هۆی شووتییه‌وه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن.
له‌م وێنه‌یه‌دا چه‌كدارێكی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی شووتییه‌كه و ته‌قه‌مه‌نی له ناو شووتییه‌كه‌دا داده‌نێت و ده‌یشارێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانی و هێزه بیانییه‌كان چه‌ندین شێوازی دانانه‌وه‌ی بۆمبیان له لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه ئاشكراكردووه، ئه‌وانیش په‌نایان بردووه‌ته به‌ر رێگایه‌كی دیكه‌و ده‌یانه‌وێت به‌هۆی شووتی بۆمبڕێژكراوه‌وه نه‌یاره‌كانیان بكه‌نه ئامانج و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.