نيويۆرك تايمز: دواى دوو مانگ له رزگاركردنى هێشتا ره‌وشى مرۆيى ته‌بقه دژواره
K24 – هه‌ولێر:
دواى دوو مانگ له رزگاركردنى ته‌بقه له خۆرئاواى ره‌ققه، هێشتا ره‌وشى مرۆيى ئه‌و شاره زۆر دژواره.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز رۆژى شه‌ممه راپۆرتێكى له باره‌ى ئه‌و كێشانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵك له ناو شاره‌كه‌دا گيرۆده‌يان بووه و ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ى هێزه باڵاده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ناوچه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: خه‌ڵكى ته‌بقه ژماره‌يان 100 هه‌زار كه‌سه و تووشى قه‌يرانى بێكارى و نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه و سووته‌مه‌نى و كه‌مى نان و كاره‌با بوون و خزمه‌تگوزارييه پزيشكى و فێرخوازييه‌كان به ته‌واوى لاوازن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ته‌بقه بووه‌ته تاقيگه‌يه‌ك بۆ سياسه‌تى ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له سووريا.
چونكه ئه‌و تيمه ئه‌مريكيانه‌ى له‌وێن له لايه‌ن ئيداره‌ى كۆشكى سپييه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ته‌واويان دراوه‌تێ، به‌ڵام خۆيان ده‌ست له كاروبارى بنياتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت وه‌رناده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌يه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌زموونى ته‌بقه پرۆڤه‌يه‌كه بۆ ئه‌مريكا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌يه‌كى گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر كه رزگاركردنى ره‌ققه‌يه له رێى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
رۆژنامه‌كه له زارى برێت ماكگۆرك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ شه‌ڕى داعش كه پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌ردانى ته‌بقه‌ى كردبوو، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ته‌بقه گرنگترين شاره كه له ده‌ستى داعش رزگار كراوه.
نيويۆرك تايمز باسى له‌وه‌شكردووه، ململانێى هێزه‌كانى نه‌يارى داعش كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ره‌وشى مه‌ده‌نى شارى ته‌بقه درووستكردووه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه حكومه‌تى سووريا مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه نادات، كه له‌و ناوچانه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به‌سه‌رياندا زاڵن.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ديمه‌شق ته‌نيا مووچه‌ى ئه‌و ناوچانه ره‌وانه ده‌كات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌سه‌ددان و نايه‌وێت مووچه‌ى ئه‌و ناوچانه بدات، كه له لايه‌ن نه‌ياره چه‌كداره‌كانه‌وه به تايبه‌تى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى بدات، كه به پشتيوانى ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى باكوورى سووريايان به‌ده‌سته‌وه‌يه.
له هه‌مانكاتدا توركياش سنوورى خۆى به رووى ئه‌و ناوچانه‌دا داخستووه و دژى ئه‌وه بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپه، كه ده‌ريكردووه بۆ پڕچه‌ككردنى هێزه كوردييه‌كان و به‌و هۆيه‌وه رێڕه‌وه مرۆييه‌كانى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵاتى داخستووه. ئه‌مه‌ش وايكردووه، خه‌ڵكى ته‌بقه ته‌نيا له رێى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه كۆمه‌كيان پێ بگات و ئه‌و كۆمه‌كانه‌ش به‌شێكى له رێى خاكى عێراقه‌وه‌يه.
ئه‌مريكا نايه‌وێت ئه‌زموونى عێراق له سووريا دووپاتبكاته‌وه، به‌و پێيه‌ى له عێراق خۆى له پرسى دووباره بنياتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت تێوه‌گلاند و ئێستا له سووريا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، راهێنان و مه‌شق به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌قامگيرى و ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كان بپارێزن.
يه‌كێكى ديكه له كێشه‌ى دانيشتوانى ته‌بقه، ئايدۆلۆژياى داعشه، كه به‌رپرسانى مه‌ده‌نى شاره‌كه ده‌ڵێن، ئه‌و ئايدۆلۆژيايه خزێندراوه‌ته مێشكى منداڵانه‌وه و پێويسته كارى زۆرتر بۆ سڕينه‌وه‌ى بكرێت.