سه‌در داوای دواخستنی ریفراندۆم له بارزانی ده‌كات
k24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوابخه‌ن.
سه‌در له وه‌ڵامی یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌كاندا ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌و پاشان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وته‌كه‌ی وه‌ك به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه ده‌ڵێت " داوا له مه‌سعوود بارزانی ده‌كه‌م ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوابخات، چونكه ئێستا له ده‌رگای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی مووسڵداین، ئه‌وه‌ش ببێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه".
ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن له به‌غدا به‌رامبه‌ر كورد، سه‌در ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه " ئه‌وانه خویان به قسه‌ی خراپه‌وه گرتووه، گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه شه‌یدای تائیفه‌گه‌ریی و نه‌ژادپه‌رستین و پێیان وایه ده‌توانن ده‌نگه‌كانیان بۆ خۆیان ببه‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌در گوتوویه‌تی " ئه‌وانه( تائیفی و نه‌ژادپه‌رسته‌كانی به‌غدا) كارێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته ئاسمانییه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و رێنوێنیی مه‌رجه‌عییه‌ته‌كان و بنه‌ما نیشتمانییه‌كانه، چونكه عێراق یه‌ك عێراقه و بۆ هه‌مووانه و جیاوازیی له نێوان هیچ عێراقییه‌كدا ناكات ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتمان هه‌بێت و به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی كار نه‌كه‌ن".
ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌در له كاتێكدایه كه بریاردراوه رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و پێشتر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 گوتبووی" بڕیاره‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".