په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا: پێویستە كوردستان سەربەخۆ بێت كە 100 ساڵە شایستەیە
K24 - هه‌ولێر:
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گەلی كورد بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی ستەم بوونەتەوە.
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا راشیگه‌یاند، پێشمەرگە قوربانی زۆریداوە و پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوكاری ئاوارەكان لە ھەرێمی كوردستان بكات.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، كه تایبه‌ت بوو به هه‌رێمی كوردستان، ستايشى ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانییان كرد و رايانگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی فره نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانه و دووپاتیشیان كرده‌وه، له‌و پێناوه‌دا زیاتر له 1500 پێشمه‌رگه بۆ پێكه‌وه‌ژیان شه‌هیدبوون.
پەرلەمانی بەریتانیا داواشى له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نەدیم زەھاوی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: "دەبێ رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگیرێت و ریفراندۆميش فریادڕه‌سه بۆ كورد".
زه‌هاوی دووپاتیشیكرده‌وه، ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دەبێتە سەقامگیری بۆ ناوچەكە و پێویسته به‌ریتانیا پاڵپشتی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
سه‌باره‌ت به قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، زه‌هاوی گوتی: " پێشمەرگە ھێزێكی كاریگەرە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
بەرپرسی گرووپی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیاش گوتی: "پێشمەرگە كەركووكی پاراست".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویستە كورد وەك ھاوپەیمانی ستراتیجی بەریتانیا سەیر بكرێت و پێویستە كورد چارەنووسی خۆی دیاری بكات".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فابیان ھامڵتن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا, رایگه‌یاند، پێشمەرگە ئازایانە رووبەڕووی تیرۆر بوویەوە و پێویستە كوردستان سەربەخۆ بێت كە 100 ساڵە شایستەیە.
هه‌روه‌ها گوتی: "سەرۆك بارزانی ھۆكارەكانی سەربەخۆیی بۆ ھەموو دونیا روون كردووەتەوە, سەربەخۆیی كوردستان رێگری لە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دەكات".
ئالیستەر بۆرت، كه یه‌كێكی دیكه له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بەریتانیا گوتی:
"خۆمان بە قەرزاری كورد و پێشمەرگە دەزانین".