ئاوێنه: ئێران و ماليكى داوا ده‌كه‌ن ئاڵا تاڵه‌بانى له پۆسته‌كه‌يدا بمێنێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كێشه‌ى سه‌ره‌كى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به چاره‌سه‌ر نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه و به گوێره‌ى مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆى رۆژنامه‌ى ئاوێنه، ئاڵا تاڵه‌بانى كه پێشتر ره‌چه‌ڵه‌كى بنه‌ماڵه‌كه‌ى گه‌ڕاندبوويه‌وه بۆ عه‌شيره‌تێكى شيعه هاناى "بۆ مالكى و ئێران بردووه، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ناچار بكه‌ن، له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه".
ئاوێنه له ژماره 583ى رۆژى سێشه‌ممه 4ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017دا نووسيويه‌تى: "ململانێ بۆ گۆڕينى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق توندتر ده‌بێته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به ورده‌كارى ئه‌و كێشه‌يه كردووه، كه تا ئێستا له نێوان دوو به‌ره‌ى ناو مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيدا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده رۆژى 12ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بڕياريدا ئاڵا تاڵه‌بانى دوور بخاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕياره جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له نوێترين پێشهاتيشدا له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه ناوى هه‌ريه‌ك له جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى و لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى به‌سه‌ره‌وه‌يه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه "ده‌بێت بڕياره‌كه‌ى 12ى حوزه‌يران جێبه‌جێبكرێت"، به‌ڵام ئه‌و روونكردنه‌وه‌يه دواى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، كه "رۆژى يه‌كى ته‌مموز/ يۆليۆ، به ئاماده‌بوونى هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بڕيارى پێشووى خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رايگه‌ياند، ئاڵا تاڵه‌بانى له پۆسته‌كه‌يدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدايه، جێگرى سكرتێرى گشتى له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار نه‌بووه".
بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى ئاڵا تاڵه‌بانى له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گشتگيرى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كه له 29ى ئايار/ مايۆى 2017 ئه‌نجامدرابوو، تێيدا به ره‌سمى ئاڵا له پۆسته‌كه‌ى "ئيعفا" كرابوو.
رۆژنامه‌ى ئاوێنه ئاشكرايكردووه، "دواى ده‌ركردنى بڕيارى لادانى ئاڵا تاڵه‌بانى له پۆسته‌كه‌ى، ناوبراو به‌ياننامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى كوتله شيعييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردووه".
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا تاڵه‌بانى "دژى بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌و بڕياره‌ى به سزاى سياسى له هه‌مبه‌ر ده‌نگدانه‌كانى به ياساى حه‌شدى شه‌عبى و لادانى هۆشيار زێبارى وه‌زيرى پێشووى دارايى عێراق وه‌سفكردووه".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه، كه ئۆفيسى سه‌ره‌كى له شارى سلێمانييه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "ئاڵا تاڵه‌بانى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر هه‌مان رۆژى ده‌رچوونى بڕياره‌كه له دژى، سه‌ردانى به‌غداى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به په‌له چاوى به نورى مالكى بكه‌وێت".
ئاوێنه له زارى سه‌رچاوه‌كانييه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، "له‌و سه‌ردانه‌يدا ئاڵا تاڵه‌بانى داواى له مالكى كردووه بۆ مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌يدا و پشتيوانيكردنى بێته سه‌ر خه‌ت و هه‌م مالكى خۆى و هه‌م له رێگه‌ى ئێرانييه‌كانه‌وه كار بۆ مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌يدا بكه‌ن". به پاساوى ئه‌وه‌ى "له لايه‌ن پارتييه‌وه دژايه‌تى ده‌كرێت".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه بۆ جارى دووه‌م، ئاڵا تاڵه‌بانى رێگه‌ى به‌غداى گرتووه‌ته به‌ر و له رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى به‌غداى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى نورى مالكى ببينێت.
ئاوێنه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "دواى هه‌وڵه‌كانى ئاڵا تاڵه‌بانى، نورى مالكى و ئێرانييه‌كان به هانايه‌وه هاتوون و له‌سه‌ر ئاستى باڵا داوايان له يه‌كێتى كردووه ئاڵا له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه". ئه‌مه له كاتێكدايه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى مالكى وه‌ك هه‌وڵى ده‌ره‌كى و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى حزبێكى سياسى هه‌رێمى كوردستان لێكده‌درێنه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌يدا رۆژنامه‌ى ئاوێنه نووسيويه‌تى: "تاڵه‌بانى به‌وه به‌ناوبانگن كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر به‌نى ئه‌سه‌د"، ئه‌م قسه‌يه‌ى ئاڵا تاڵه‌بانى له به‌رنامه‌يه‌كى كه‌ناڵه‌كه‌ى نورى مالكيدا ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌ى له كوردستاندا لێكه‌وته‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌سه‌بى تاڵه‌بانييه‌كان بۆ خێڵێكى ناودارى شيعه، هه‌رچه‌ده ناڕه‌زايه‌تى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانيشى لێكه‌وته‌وه، باش‌ترين گوزارشت له په‌يوه‌ندى توندوتۆڵى ئاڵا تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ هێزه شيعييه‌كان ده‌كات به تايبه‌تى حزبى ده‌عوه‌ى سه‌ر به نورى ماليكى".
له به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "ئاڵا تاڵه‌بانى له دوو پێشهاتى گرنگدا سه‌لماندوويه‌تى، كه چه‌ند به ته‌نگ پاراستنى ئه‌م په‌يوه‌ندييه توندوتۆڵه‌وه‌يه له‌گه‌ڵ مالكى. يه‌كه‌ميان: له ده‌نگدان به ياساى حه‌شدى شه‌عبى، كه به بێ پرسكردن به مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌ى داواى له فراكسيۆنى يه‌كێتى كرد ده‌نگى بۆ بده‌ن. دووه‌ميشيان له مه‌سه‌له‌ى متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشيار زێبارى، ديسان به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى راگه‌يه‌ندراوى حزبه‌كه‌ى كه مه‌لا به‌ختيارى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى وتبووى: راى ره‌سمى يه‌كێتى دژ به متمانه سه‌ندنه‌وه‌يه له هۆشيار زێبارى و ئه‌مه‌شمان به ئاڵا تاڵه‌بانى وتووه، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانى به ئاشكرا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشيار زێبارى به‌رز كرده‌وه.