فوئاد مه‌عسوم: به‌بێ دانپێدانانی وڵاته گه‌وره‌كان ناتوانرێت ده‌وڵه‌تی كوردی درووستبكرێت
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی پرسیاری ده‌رباره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لێكراوه‌و رایگه‌یاند " ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مانای ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كرا، سبه‌ینێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ راده‌گه‌یه‌نرێت، چونكه درووستكردنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به تواناكانی و بارودۆخی تایبه‌ت و ره‌وشی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه و به‌بێ دانپێدانانی وڵاته گه‌وره‌كانیش ناتوانرێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته درووستبكرێت".
ده‌رباره‌ی عێراقیش سه‌رۆككۆمار به پێویستی زانیوه چاو به په‌یكه‌ربه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراق و ره‌وشی گشتی وڵات‌دا بخشێنرێته‌وه، و گوتوویه‌تی " ئیمه لای خۆمانه‌وه داوا ده‌كه‌ین عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی بێت، به‌ڵام له راستیدا پێچه‌وانه‌یه، فیدراڵی واتای ئه‌وه‌یه هه‌رێمه‌كانی هه‌بن، به‌ڵام ئێستا جگه له هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌رێمێكی دیكه له عێراقدا نییه".
رۆژنامه سعوودیه‌كه له فوئاد مه‌عسوومی پرسیووه ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئێوه دژی ریفراندۆم نیین؟
سه‌رۆككۆماری عێراق له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی " ئه‌نجامدانی راپرسی بژارده و داواكاریی خه‌ڵكه، ئه‌و كاته‌یشی كه ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق درا، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ داوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌چوونه سه‌ر سندوقێكی دیكه و به‌شداریان له‌و پرسه‌دا ده‌كرد و له‌وێش لییان ده‌پرسین " ئایا ده‌تانه‌وێت سه‌ربه‌خۆبن یان له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێننه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فوئاد مه‌عسوم گوتوویه‌تی" من دژی راپرسی نیم، به‌ڵام بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به بارودۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ش، وه‌ك وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و جیهان، ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوكاریی درووستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بن، ئه‌وه رووده‌دات".