سەرۆک هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك: داھاتوومان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان باشتر دەبێت

پێشمەرگە هه‌موو پێکھاتەکانی كه‌ركووكی پاراستووە
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

سەرۆک ھۆز و عەشیرەتەکانی کەرکووك پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕن و جەخت لەسەر بەشداریکردنیان و دەنگدانیان بە بەڵێ دەکەنەوە.

ئەوان پێیانوایە بە مانەوەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان, داھاتوویان باشتر دەبێت بەتایبەت ژیانیان پارێزراو دەبێت کە لە رابردوو  ئێستاشدا پێشمەرگە بە بێ جیاوازی پێکھاتەکانی شارەکەی پاراستووە و ھەرێمی کوردستانیش پێشوازی لەھەزاران ئاوارەی عەرەب کردووە.