بەندكراوان داوا دەكەن زوو چارەنووسیان یەكلایی بكرێتەوە
K24 - ھەولێر
لە بەندیخانەی راگیراوانی شاری ھەولێر، زیاتر لە 450 تۆمەتبار بەندكراون، بەشێك لەو بەندكراوانە نیگەرانن لەوەی ھەندێكیان زیاتر لە 2 ساڵە چاوەڕێ دەكەن حكوم بدرێن، بەڵام كەس لێیان ناپرسێتەوە، وەك خۆشیان دەڵێن "دەبێت لە ماوەی 6 مانگ ھەر بەندییەكی راگیراو حكومبدرێت".
بەرێوبەری بەندیخانەی راگیراوانی ھەولێریش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، چاوەڕێی بڕیاری دادگایین بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسیان.