هێزه‌كانی عێراق: ته‌نیا 100 مه‌تر له‌ رووباری دیجله‌ دوورین

كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی مووسڵ نزیكبووەتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندە لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 گوتی "تەنیا 100 مەترمان ماوە بگەینە سەر رووباری دیجلە لە مووسڵی کۆن".

گوتیشی "ئۆپەراسیۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی مووسڵی کۆن بەردەوامە و لە داھاتوویەكی نزیكدا تەواوی ناوچەکان کۆنتڕۆڵدەکەینەوە".