بارزانى: هيچ پاشه‌كشێيه‌ك له پرسى سه‌ربه‌خۆييدا نييه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، هيچ پاشه‌كشێيه‌ك له پرسى سه‌ربه‌خۆييدا نييه.
سه‌رۆك بارزانى له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى رۆيته‌رز، گوتى: ده‌مانه‌وێت به شێوه‌ى ديالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هێزه هه‌رێمييه‌كان سه‌ربه‌خۆيى به‌ده‌ستبهێنين و نامانه‌وێت تووشى شه‌ڕ بين.
گوتيشى: چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ين ده‌نگى به‌ڵێ له ريفراندۆم سه‌ركه‌وێت.
له باره‌ى پرسى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانيشه‌وه گوتى: خه‌ڵكى كه‌ركووك چ بڕيارێك ده‌ده‌ن له ريفراندۆمدا پێويسته ئه‌و بڕياره رێزى لێ بگيرێت.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: گرنگترين ئامانجى ئێمه جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕياره‌يه كه له لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه له رێگه‌ى ئاشتيانه و له رێگه‌ى ديالۆگه‌وه ده‌درێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانى هه‌رێمى پێويسته ده‌ستبه‌جێ دواى ده‌نگدان له ريفراندۆم ده‌ستپێبكات بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌نجامه‌كانى ريفراندۆم.
سه‌رۆك بارزانى حكومه‌تى عێراق به پێشێلكردنى ده‌ستوور تۆمه‌تبار كرد و گوتى: ئێمه چوارده ساڵه ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ببينه هاوبه‌شى راسته‌قينه له عێراق و هه‌ميشه پێمان ده‌ڵێن كاته‌كه گونجاو نييه بۆ سه‌ربه‌خۆيى و پرسيارى ئێمه ئه‌وه‌يه كه‌ى گونجاوه.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ى له مێژوودا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى ئێمه كراوه راستبكه‌ينه‌وه. ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆيى باش نييه، پرسيار ئێمه ئه‌وه‌يه بۆچى بۆ ئێمه باش نييه به‌ڵام بۆ ئێوه باشه.
سه‌باره‌ت به‌و گومانانه‌ى كه گوايه ريفراندۆم توندوتيژى لێده‌كه‌وێته‌وه، گوتى: شه‌رعييه‌تى خه‌ڵك له شه‌رعييه‌تى هه‌موو هێزه سياسييه‌كان گه‌وره‌تره و من پێم وانييه خه‌ڵكێك يان كه‌س و لايه‌نێك هه‌بن دژى راى جه‌ماوه‌رى كوردستان بێت ئه‌گه‌ر بڕيارى خۆيان‌دا، له‌وانه‌يه كه‌سانێك هه‌بن دژى ئه‌و پرۆسه‌يه بن، به‌ڵام ئێمه رێگريان لێده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌وڵده‌ده‌ين نيگه‌رانييه‌كانى وڵاتانى توركيا و عێراق و ئێران له‌به‌رچاو بگرين و ئێمه سه‌لماندمان كه فاكته‌رى سه‌قامگيرين، بۆيه ئه‌وه‌ى له رێى ريفراندۆم ئه‌نجاميده‌ده‌ين رێگرتنه له‌و ناسه‌قامگيرييه‌ى كه رووده‌دات و ئێمه ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا رێ له هه‌ر توندوتيژى و خوێنڕشتنێك بگرين.
بارزانى گوتيشى: ده‌وڵه‌تى كوردستان دڵنيايى ته‌واو به پێكهاته ئاينييه‌كانى وه‌ك كريستيان و شه‌به‌ك و ئێزدى و كاكه‌ييه‌كان ده‌دات، به تايبه‌تيش كه هێزى پێشمه‌رگه بۆ پاراستنيان له شه‌ڕى داعش قوربانييه‌كى زۆرى داوه.
له باره‌ى شه‌ڕى مووسڵيشه‌وه گوتى: به بێ بوونى رێككه‌وتنى سياسى و ئاشته‌وايى پێكهاته‌كان ناتوانرێت بوترێت له شه‌ڕى مووسڵ سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌ده‌ستهاتووه.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌ندجارێك هۆشداريمان داوه‌ته حكومه‌تى عێراق ئه‌گه‌ر پلانێكى سياسى و رێككه‌وتن نه‌بێت بارودۆخه‌كه گونجاو نابێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆميسيۆنێكى هه‌ماهه‌نگى باڵا له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا درووستبووه بۆ هاوكاريكردنى به‌رپرسانى مووسڵ به مه‌به‌ستى دووباره بنياتنانه‌وه‌ى شاره‌كه.
گوتيشى: گومانێكى زۆرم له‌سه‌ر داهاتووى مووسڵ هه‌يه، چونكه كه‌وتنى داعش له مووسڵ ماناى كۆتايهاتنى داعش نييه و ئه‌و فاكته‌رانه‌ى داعشيان هێناوه‌ته مووسڵ هێشتا نه‌گۆڕاوون و بۆيه هێشتا نيگه‌رانم له قۆناغى دواى داعش له مووسڵ، به‌ڵام هيوادارم من هه‌ڵه بم.