كه‌ركووك: شه‌ش بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵ كرانه‌وه
K24 - كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاند، به ھاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی نەوتی سەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پۆلیسی نەھێشتی تاوانی دووبز، توانیویانه شه‌ش بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد نیوەرۆی ئەمڕۆ بۆمبه‌كانییان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و بۆمبانه شه‌ش گوللـه هاوه‌ن بوونه، كه تیرۆریستیان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی بۆمب ئاماده‌یان كردبوو و له ژێر تاوه‌رێكی كاره‌بای نێوان گونده‌كانی قه‌ره چه‌م و بای حه‌سه‌ن دانرابوونه‌وه.
دواتریش ئەو گوللـە ھاوەنانە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بە بێ هیچ زیانێك زیان پووچەڵکرانەوە.