"كریستیانۆ رێگری له هاتنی ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ ریال مه‌درید ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مه‌رجی مانه‌وه‌ی كریستیانۆ له ریزه‌كانی ریال مه‌درید له‌بیركردن و واژۆنه‌كردنی گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ هێرشبه‌ری مۆناكۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 ته‌موونزی 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید رێگری له هاتنی هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی مۆناكۆ ده‌كات كه به جێگره‌وی تیری هێنری فره‌نسی ناسراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ هۆكاری دژایه‌تیكردنی كلیان مباپێ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه هاتنی ئه‌و یاریزانه سه‌رنجی هانده‌ران و میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه له ئێستادا مباپێ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێو گۆڕه‌پانی وه‌رزشی یانه‌كانی ئه‌ورووپایه.
كریستیانۆ له ئێستادا له لایه‌ن دادگه‌ی وه‌رزشی ئیسپانیا به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه و ده‌بێت ئه‌مساڵ 14 ملیۆن یۆرۆ بداته حكوومه‌تی ئیسپانیا، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌وره‌تر ده‌بێت و تووشی سزا و به‌ندكردن ده‌بێـت.