واین روونی مانچێسته‌ر یونایتدی جێهێشت و ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی منداڵی
زۆرینه‌ی میدیاكانی بریتانیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه واین روونی به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن پاوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی مناڵی و ده‌بێته‌وه یاریزانی ئێڤه‌رتۆن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه روونی ئه‌مڕۆ گه‌یشته باره‌گای یانه‌كه و بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو پشكنینه پزیشكیه‌كان بكات پێش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه واژوو بكات و ببێته‌وه كوڕه كۆنه‌كه‌ی ئێڤه‌رتۆن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه (گۆڵدن بۆی) له‌پێناو ئێڤه‌رتۆن مووچه‌كه‌ی له 50%ـی كه‌م كردۆته‌وه و هه‌فتانه 150 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێـت.
وه‌ین روونی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، سه‌ره‌تای منداڵی له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ده‌ستپێكرد، به‌ڵام له 2004 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، به‌مه‌ش دوای 13 ساڵ دابڕان له یانه‌كه‌ی منداڵی جارێكی دیكه بۆ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی شاری لیڤه‌رپوول ده‌گه‌ڕێته‌وه.