نوێترین وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بڵاو كرایه‌وه

رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل پیرۆزبایی له رۆناڵدی كوڕی ده‌كات كه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 ته‌مووزی 2017، رۆناڵدۆی به‌رازیلی وێنه‌یه‌كی كوڕه‌كه‌ی له ئیسنتاگرام بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵه.

رۆناڵد بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیلی به‌شداریی له ئۆڵمپیكی ماكابی بكات كه بڕیاره له ئیسرائیل به به‌شداریی 85 نه‌ته‌وه به‌ڕێوه بچێت و زیاتر له 10 هه‌زار وه‌رزشكار به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌كات، كوڕه‌كه‌ی رۆناڵدۆی به‌رازیلی بۆ ئه‌م پیشبڕكێیه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ده‌كات.

رۆناڵد نازاریۆ دی لیما، كوڕه ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه‌ی رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌دریده كه پێشتر له ساڵی 1999 له‌وكاته‌ی باوكی له ئینته‌ر میلان یاریكردووه له شاری میلانۆ له دایكبووه.
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له ژیانی خۆیدا 3 جار هاوسه‌رگیری كردووه، ئه‌و منداڵه‌ی له (میلینی دۆمینیگێزه)ـه كه ئێستا جیابوونه‌وه و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ته‌نیا 4 ساڵی خایه‌ند، له دوای ئه‌و خانمه رۆناڵدۆ دووجاری دیكه چۆته نێو ژیانی هاوسه‌رگیری.