فراكسیۆنه كوردییه‌كان پرسی هه‌ڕه‌شه له كوردانی فه‌یلی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - به‌غدا:
فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق كۆبوونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەكە لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەستیپێكرد، تیایدا پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستان و ھەڕەشەكانی سەر كوردانی فەیلی لە بەغدا تاووتوێ دەكرێن.
پێشتر بەھۆی ئەوەی كوردانی فەیلی پشتگیری‌یان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردبوو، رووبەرووی چەندین ھەڕەشە بوونەوە.