عه‌بادى: پێويسته ئاسايش و سه‌قامگيرى مووسڵ بپارێزرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كه هاوكات فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه مه‌يدانييه‌كانى شه‌ڕى مووسڵ ئه‌نجامدا.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيران له راگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گاى فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى پۆليسى ئيتيحادى له به‌شى راستى مووسڵ به‌ڕێوه‌چووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا عه‌بادى فه‌رمانيدا، هێزه ئه‌منييه‌كان چاوكراوه بن و پارێزگارى و به‌رده‌وامى به‌و سه‌ركه‌وتنانه بده‌ن كه به‌ده‌ستهاتوون.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، پێويسته ئاسايش و سه‌قامگيرى له شاره‌كه جێ‌گير بكرێت و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه ماونه‌ته‌وه له‌ناو ببرێن.
له به‌رامبه‌ريشدا، فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كان، جه‌ختيان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پلانه سه‌ربازييه‌كانيان كرده‌وه، كه بۆ كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى مووسڵ دايانڕشتبوون.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى عه‌بادى له كاتێكدايه، كه چه‌كدارانى داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵى كۆن به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن و تا ئێستا به ته‌واوى كۆڵانه‌كانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه كێوماڵ نه‌كراوون.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق بڵاويانكرده‌وه، هێشتا شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵى كۆن به‌رده‌وامه.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به ئۆپراسيۆنى هێزى پێشمه‌رگه له دژى داعش ده‌ستيپێكرد.
پێشمه‌رگه توانى هێڵى يه‌كه‌مى داعش تێكبشكێنێت و دواتر هێزه عێراقييه‌كان قۆناغ به قۆناغ شه‌ڕى چه‌كدارانى داعشيان كرد.