سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەم سەردانەی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رۆژێک دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان بوو
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پەیامنێری کوردستان٢٤ رایگەیاند، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ته‌نيا سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی لە هەولێر کردووە.

ئەم سەردانەی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رۆژێک دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان بوو کە تێيدا چەندین بڕیار تایبەت بە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دران.