هاووڵاتییانی مووسڵ به دیار وێرانهی شارهكهیان ئاههنگ دهگێڕن
K24 - مووسڵ:
دوای گەیشتنیان بە رووباری دیجلە لە مووسڵی کۆن، ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق, كۆتاییھاتنی ئەركەكانیان لە ناوچەكانی موسڵی كۆن راگەیاند.
لەگەڵ ئەركی شەڕكردن لەگەڵ چەكدارانی داعش، ئەم ھێزانەی عێراق، ھەوڵ بۆ رزگاركردنی ھاووڵاتیانیش دەدەن، وەك لەم دیمەنانەشدا دەردەكەێت، ژمارەیەك ھاووڵاتی بە زیندووی لە ژێر دارو پەردووی خانووە رووخاوەكاندا دەردەھێنرێن.