بارزانی و عەبادی جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوكاری نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەنەوە
K24 - ھەولێر
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، جەختیان لە بەردەوامی ھەماھەنگی و ھاوكاری نێوانیان كردەوە.
بە گوێرەی هه‌واڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 10/7/2017 مسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووە.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كرد، كه له‌شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا وه‌ده‌ستهاتووه، كه به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا پیرۆزبایی له‌هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و عێراق كرا، كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به‌خوێنی رۆڵه‌كانی هه‌ردوولا نه‌خشێندراوه، بەڕێزەوەش لە شه‌هیدانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه روانراو شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان یاد كرایه‌وه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان خوازرا.
له‌كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیان له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ردوولا له دژی تیرۆر كرده‌وه.