مه‌لالا له كوردستانه
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى و كچه چالاكى به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانى مه‌لالا يوسفزا به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆنفرانسێكى تايبه‌ت به به‌هێزكردنى رۆڵى ژن به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌خت و له لايه‌ن به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى لێكرا.
فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت له راگه‌يه‌ندراوێكدا باسى ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان فه‌لاح مسته‌فا و چالاكى نێوده‌وڵه‌تى مه‌لالا يوسفزا و شاندى ياوه‌رى كرد.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: فه‌لاح مسته‌فا سەردانەکەى بە گرنگ زانى بۆ پشتگیرى لە کچان و ژنانى هەرێمى کوردستان و عێراق بە تایبەتى کچان و ژنانى ئێزدى کە بوونەتە قوربانى تاوانەکانى دەستى رێکخراوى تیرۆریستى داعش و هەمان ئەو مەینەتانەیان بینیووە کە مه‌لالا خۆى پێیدا تێپەڕیووە.
هەروەها بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پوختەیەکى لەسەر مێژوو و خەباتى گەلى کوردستان و پێکەوەژیانى پێکهاتەکان و کەلتورى لێبوردەیى پێشکەش کرد و گووتى: هەرێمى کوردستان هەردەم دەستى هاوکارى درێژکردووە و ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئاوارەو پەنابەر لێرە دەژین کە پێکهاتەى جیاوازن.
لە بەرامبەر خاتوو مه‌لالا‌ى تەمەن 19 ساڵ زۆر خۆشحاڵ بوو بە سەردانەکەى و گووتى: بەپەرۆشەوە دەڕوانێتە چاوپێکەوتن لەگەڵ کچان و ئافرەتان و دەیەوێت لە نزیکەوە گوێ لە چیڕۆکەکانیان بگرێت و پەیامى ئەو پشتگیریە لەو قوربانیانە و خوێندن کلیلى سەرەکى داهاتوویانە.
هەروەها گووتى: خۆشحاڵم کە ئەمساڵ جەژنى لە دایک بوونم لێرە دەکەمەوە لە کوردستان.
ئێمەش هەمان چیڕۆکى ئاوارەییمان بینیووە و قوربانى دەستى تیرۆر بووین و هەمان ئازارمان چەشتووە. ئێمە تێدەکۆشین بۆ ئاشتى و پێکەوەژیان و خۆشحاڵ لەو تیمەى کە هاوکاریان کردوم خەڵکى هەرێمى کوردستان بەشداربوونە بۆ ئەم سەردانەک کە جێگاى خۆشحاڵیە.
هەروەها گووتى: هیوادارم کە بایەخى زیاتر بدرێت بە پەروەردە و ئەمەش هێنانەدى خەونى هەموو منداڵێکە بۆ دواڕۆژ و سوپاسى ئەو پێشوازیە گەرمەى کرد و جەختى کردەوە لە پەیامەکەى بۆ پاڵپشتى و کچان و ئافرەتان و منداڵان.
مه‌لالا له هۆزى پشتۆيه و له دايكبووى 12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 1997 و له بوارى په‌روه‌رده و فێركردنى كچاندا چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجامده‌دات.
له مێژوودا به بچووكترين هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ هه‌ژمار ده‌كرێت و به به‌رگريكردنى له مافه‌كانى مرۆڤ به گشتى و مافى خوێندن و فێربوون بۆ ژنان له هه‌رێمى سواتى باكوورى خۆرئاواى پاكستان به‌ناوبانگه كه به‌و هۆيه‌وه له لايه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌وڵى تيرۆركردن بوويه‌وه.