دوایین مۆڵگه‌كانی داعش وێران كراون
K24 - هه‌ولێر:
دواین گرووپی چه‌كداره‌كانی داعش له‌م ناوچانه‌ی مووسڵی كۆن شه‌ڕیان ده‌كرد و ئه‌وانه‌شی، پێش راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كان له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، خۆیان بۆ ده‌رباز نه‌كرابێ یان خۆیان حه‌شارنه‌دابێ یان كوژراون یان ده‌كوژرێن.
هه‌ر چه‌نده زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان له چه‌ند خانوویه‌كی مۆسڵی كۆندا ماون، به‌ڵام ئیدی شه‌ڕی به‌ره‌ی و كۆڵان كۆڵانیش كۆتایی هاتووه‌و له كێوماڵێكدا ئه‌وانیش یان ده‌گیرێن یان ده‌كوژرێن ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌كه‌ن.
جه‌نگی 3 ساڵه به تایبه‌تی ئۆپراسیۆنی 9 مانگی سه‌ر شاره‌كه، مووسڵی كردووه‌ته وێرانه، راگه‌یاندنی رزگاری شاره‌كه له كاتێكدایه، به‌شێكی ژۆری شاره‌كه وێران بووه.
له‌م گرته ڤیدیۆیانه‌دا كه پاش كۆنترۆڵكردنی شاره كۆنه‌كه له ئاسمانه‌وه گیراوه قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه نیشان ده‌دات كه به‌ر گه‌ڕه‌ك و خانوو ماڵه‌كانی مووسڵی كۆن كه‌وتووه، له‌و رێگه‌شه‌وه ده‌زانرێت كه سڤیله‌كانیش به‌هۆی ئاگری ئه‌و جه‌نگه ووورانكه‌ره‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه‌ته قوربانی.