لە كەركووك 12 داواكراو دەستگیركران

"لەسەر زانیاری ھەواڵگری دەستگیركراون"

K24 - كەركووك

ئەمڕۆ ھێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكان و ئاسایشی كەركووك، 12 داواكراو و گومان لێكراویان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند: "كاتژمێر 4 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ھەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایش توانیان 12 داواكراو و گومان لێكراو دەستگیر بكەن".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: "ئەو كەسانە لەسەر زانیاری ھەواڵگری دەستگیركراون".

ئەمە لە كاتێكدایە ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی كەركووك، لە ھەفتەی رابردووشدا ژمارەیەك داواكراوی دیكەیان لە شارەكە دەستگیركرد كە سەر بە داعش بوون.