سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز پرسی ریفراندۆم تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولیر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا كه گه‌وره‌ترین هه‌رێمی ئه‌و وڵاته‌یه و له لایه‌ن خێرت بۆرژوا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا پێشوازییان لێكرا.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی په‌یامنیری كوردستان 24 له برۆكسێل، پێش گه‌یشتنی شانده‌كه پرسیارێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز كرد و له وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی"خۆشحاڵم كه له باره‌ی پرسی ریفراندۆم و مووسڵه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی گفتوگۆ بكه‌م و ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێت رێز له بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان بگرین و یه‌كه‌مجاریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی باسی ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌لجیكادا، بریاردراوه كه شاندێكی په‌رله‌مانی به‌لجیا بۆ چاودێریكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پێكبهێنرێت و له ئاستێكی بالادا به‌شداری له چاودیریكردنی پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
كه‌مێك پێش ئیستاش شانده‌كه گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی فلانده‌رز و كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا پێشتر هاتووه‌ته هه‌ریمی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كردووه‌و به‌شداری پرۆگرامێكی هه‌واڵی كوردستان 24 بووه‌و راوبۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی جه‌نگی داعش و هاوكاریكردنی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسی و پێكهاته ئایینیه‌كان یاوه‌ری بارزانی ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هه‌بێت.
ئه‌و شه‌نده ئامانجی سه‌ره‌كیان له سه‌ردانی ئه‌مجاره گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت.