سەرۆك بارزانی لە برۆكسل سەردانی پێشمەرگە بریندارەكان دەكات

پێشمەرگە بریندارەكان سوپاسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەن

K24 - برۆكسل

ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، سەردانی ژمارەیەك پێشمەرگەی برینداری كرد كە لە شەڕی دژی داعش و بەرگریكردن لە كوردستان بریندارن بوون، بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی برۆكسل كران.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی ھیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ پێشمەرگە بریندارەكان خواست، لای خۆشیانەوە پێشمەرگە بریندارەكان سوپاسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیان كرد بۆ بەسەركردنەوە و ھەواڵپرسینیان.

ئەو پێشمەرگە بریندارانەی كە ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی سەردانی كردن،  پێكھاتبوون لە مقەدەم محەمەد حەمەد سەیدە، 24/8/2014، لە میحوەری مەخموور لە شەڕی دژی داعش برینداربوو، ملازم ئەحمەد رەسوڵ عالی، 23/6/2014، لە میحوەری رەبیعە برینداربوو، محەمەد سەعدون یوسف، 8/11/2015 لە میحوەری حەردان برینداربوو.

سەرۆك بارزانی لە برۆكسل سەردانی پێشمەرگە بریندارەكان دەكات
سەرۆك بارزانی لە برۆكسل سەردانی پێشمەرگە بریندارەكان دەكات
سەرۆك بارزانی لە برۆكسل سەردانی پێشمەرگە بریندارەكان دەكات