بارزانی له پایته‌ختی ئه‌وروپاوه داوا له گه‌لی كوردستان ده‌كات خۆیان بۆ ریفراندۆم ئاماده بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خێرت بۆرژوا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا، قهسه‌یان بۆ میدیاكان كردوو و ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانیان ئاشكرا كرد.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "كۆبوونه‌وه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ئه‌وانه دۆستی ئێمه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه دۆستانه بووه‌و ئه‌وان دۆستی میلله‌تی ئیمه‌ن و ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن و هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان لێده‌كه‌ین له‌و پرۆسه‌یه‌دا هاوكاریمان بكه‌ن، بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌یش زۆر لایه‌ن ئاماده‌ن چاو‌دێر بنێرن و ئه‌مانیش ده‌ینێرن".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به ته‌نها و به‌بێ ئاڵای عێراق، سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی به‌لجیكای كرد‌و گووتی" هه‌ڵوێستێكی زۆر دۆستانه‌یه".
ده‌رباره‌ی هاوكارییه‌كانی به‌لجیكا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردن و جه‌نگی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و پێشتریش وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا ئاماده‌یی خۆیانی بۆ به‌رده‌وامییدان به هاوكارییه‌كانیان ده‌ربڕیووه‌و به‌رده‌وام ده‌بن".
له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكاوه جارێكی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد و داوای لێ‌كردن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ رۆژی 25/9/2017 و به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و به ویژدانه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن".
دواتر خێرت بۆرژوا، سه‌رۆكوه‌زیرانی فلانده‌رز ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌ڵوێستی ئه‌وان گووتی"من پاڵپشتی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كم بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه له 25 ی ئه‌یلوول ریفراندۆم ده‌كه‌ن و له ساڵی 2005 له ریفراندۆمێكی نافه‌رمیدا 98% به به‌ڵی ده‌نگیان داوه‌و من پشتگیری هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌كه‌م و ئه‌مجاره‌یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی هه‌ڵده‌سێت، ئێمه ده‌بێت ریز له بۆچوونی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بگرێن و پێویسته هه‌موو كه‌سێك پشتگیری بكاتن، كوردستان پێگه‌یه‌كی ئارام و پێكه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه و هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌قامگیره و من پشتگیری ئه‌و ریف راندۆمه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی حكومه‌تی به‌لجیكاین چاو‌دێر بۆ پرۆسه‌كه بنیرێت".
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسی و پێكهاته ئایینیه‌كان یاوه‌ری بارزانی ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هه‌بێت.
ئه‌و شه‌نده ئامانجی سه‌ره‌كیان له سه‌ردانی ئه‌مجاره گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت.