مه‌لالا: ھەرێمی كوردستان ھەنگاوی باشی ناوە
K24 - ھەولێر
مه‌لالا یوسفزای، کچە چالاکوانی پاکستانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كە ئێستا لە شاری ھەولێرە رایگەیاند، رێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له بواری په‌روه‌رده و پێگه‌یاندندا هاوكاریی كچ و ژنانی كوردستان له‌نێو كه‌مپ و شاره‌كاندا بكات.
گوتیشی: "زۆر دڵخۆشم كە لێرەم، دەبینم ھەنگاوی باش نراوە لە پاڵپشتی كردنی گەنجان تا ببنە سەركردە و رابەر، ئەمە یەكەم سەردانمە بۆ كوردستان و عێراق، زۆر دڵخۆشم كە لە نزیكەوە چاوم بە رێكخراوە نا حكوومیەكان كەوت، ھەروەھا كەسانی ئاوارە و پەنابەر".
راشیگەیاند: "ھەرێمی كوردستان گرنگی بە كەرتی تایبەت و پەروەردە داوە، ئەمەش بناغەیەكی بەھێزی مافەكانی مرۆڤە، چونكە ناكرێ كەس لە خوێندن بێبەش بكرێت".