ریفراندۆم چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان دیار دەكات

"دوایی ریفراندۆم ناوچە كوردستانییەكان وەك پارێزگاكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای ریفراندۆم ھاووڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەتوانن بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت، بە بەشداری کردنی ئەوان، کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانیش زیاد دەبێت.

حەیات مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "دوای ریفراندۆم ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم وەك پارێزگاكانی دیكەی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، چونكە ئەوان بڕیاری خۆیانداوە كە بێنە سەر ھەرێمی كوردستان".

ھەر پەیوەست بەم باسەوە قادر رەزگەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "بە گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، ژمارەی كورسییەكانی كوردستانیش زیاد دەكات، ھاوكات گۆڕانكاری بەسەر قەبارەی سیاسی ھەرێمی كوردستاندا دێت".