سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه: له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا كۆنهبوومهتهوه
K24 - ھەولێر
ئیبراھیم برۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا ئەنەكەسە، ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن دیداری لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا ئەنجامداوە و دەڵێت، ئەو ھەواڵانە ھیچ بنەمایەكی درووستیان نییە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، ئیبراھیم برۆ رایگەیاند: "ھەركاتێك پەیەدە بیەوێت پیلانێك دژی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد ئەنجام بدات، لە پێشدا ھەندێك پڕوپاگەندە دەكات، ئەو گوتانە باس لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی توركیا دەكات، دوورە لە راستی و تەنھا دەیانەوێت بەشێوەیەك تۆمەتبارمان بكەن".