قاسم سوله‌يمانى چى له باره‌ى جێنشينى نوێى سعووديه‌وه ده‌ڵێت
K24 – هه‌ولێر:
به فه‌رمانێكى پادشاى سعووديه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى كوڕى پادشا كرايه جێنشينى ده‌سه‌ڵات و محه‌ممه‌د بن نايف له‌و پۆسته دوورخرايه‌وه، ده‌ركه‌وتنى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان به لاى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران جێى بايه‌خ بووه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئێران له‌و چوارچێوه‌يه‌دا گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا قاسم سوله‌يمانى له باره‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمانه‌وه ده‌دوێت.
قسه‌كانى قاسم سوله‌يمانى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش ماوه‌يه‌ك و هێشتا بن سه‌لمان به ره‌سمى نه‌كرابوويه جێنشين.
قاسم سوله‌يمانى ده‌ڵێت: بن سه‌لمان كه‌سێكى زۆر بزێوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناتوانرێت بزانرێت ده‌يه‌وێت چ جووڵه‌يه‌ك بكات.