پاسداران: هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئێران پێويستى به 10 پرسى سه‌ربازى و سياسى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ئافهرد عه‌لى فه‌ده‌وى، فه‌رمانده‌ى هێزه ده‌رياييه‌كانى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئێران پێويستى به هه‌يه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى تهسنيمى ئێرانى فه‌ده‌وى له باره‌ى چوار پرسه سهربازييهكهوه گوتى: ئه‌مريكا هێرش ناكاته سه‌ر ئێران و شه‌ڕ ده‌ست پێ ناكات ئه‌گه‌ر:
- ئه‌گه‌ر متمانه و دڵنيايى نه‌بێت سه‌باره‌ت به كۆتايهاتنى شه‌ڕه‌كه له ماوه‌يه‌كى كورتدا.
- ئه‌گه‌ر دڵنيا نه‌بێت له تواناكانى بۆ كۆنترۆڵكردنى ره‌وتى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان.
- ئه‌گه‌ر دڵنيا نه‌بێته‌وه له تواناى ئه‌مريكاييه‌كان بۆ به‌رگه‌گرتنى ئه‌و زيانانهى به‌ر وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ون.
- ئه‌گه‌ر دڵنيانهبێت له سه‌ركه‌وتنى يه‌كلاكه‌ره‌وه له شه‌ڕه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره سياسييه‌كان كه فه‌ده‌وى بڕواى وايه به بوون و ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و ئه‌گه‌رانه، ئه‌مريكا هێرشده‌كاته سه‌ر ئێران، فه‌ده‌وى ده‌ڵێت: ئه‌مريكا ئه‌م ئه‌گه‌ره سياسييانه له‌به‌رچاوده‌گرێت:
- درووستكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، كه وڵاتێكى گه‌وره يان دوو وڵات له خۆبگرێت.
- ساز و ئاماده‌كردنى رايگشتى ئه‌مريكا له باره‌ى ره‌وايه‌تى شه‌ڕه‌كه.
- ده‌سته‌به‌ركردنى تێچووى ماددى شه‌ڕه‌كه.
- به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
- ده‌سته‌به‌ركردنى ستراتيژێكى دووربينانه كه سه‌ره‌نجام له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكادا بێت.
- ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وێت له شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئێران.