وه‌زیری به‌رگری ئێران: شوێنه پیرۆزه‌كان نه‌بێت هیچ شوێنێكی سعوودیه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ناهێڵین
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئیرانی، له زاری "حسێن ده‌هقان" وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌و رایگه‌یاندووه" ئه‌گه‌ر سعوودیه هه‌ڵه‌ی له‌و جۆره بكات،(شه‌ڕه‌كه بگوازێته‌وه ناو ئێران) ئه‌وه جگه له شوێنه پیرۆزه‌كان (مه‌ككه و مه‌دینه) تاران هیچ شوێنێكی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ناهێڵێت. ئه‌م قسانه‌ش دوای لێدوانه‌كانی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی، جێنشینی ته‌ختی پاشایه‌تی سعوودیه كردووه كه گووتبووی "شه‌ڕه‌كه" ده‌گوازینه‌وه ناو ئێران.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه "ده‌هقان" ئه‌م قسانه‌ی بۆ كه‌ناڵی "المنار"ـی حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌و وه‌ڵامی قسه‌كانی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمانی داوه‌ته‌وه. چونكه رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو" ئه‌گه‌ر هه‌ر ململانێیه‌كی نێوان سعوودیه و ئێران رووبدات، پێویسته له ناو ئێران‌دا بێت نه‌ك سعوودیه".
شازاده سعوودیه‌كه به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو " ئیران ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی جیهانی ئیسلامی بكات".